دیالە لە ئاوی خواردنەوە بێبەش بووە

K24 - ههولێر:
بە گوێرە راپۆرتێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە حکومی عێراق، پارێزگای دیاله له ئاوی خواردنهوهی بێبهش بووه و قهیرانی كهم ئاوی كاریگهری لهسهركهرتی كشتوكاڵیش ههیه.
ئاماژه بهوهش كراوه، سەرەڕای باران بارینی ئەم چەند رۆژەی رابردوو، بەڵام تاوەکو ئێستا دیالە بە دەست قەیرانی بێ ئاویەوە دەناڵێنێت، شارەزایان دەڵێن، لە 100 ساڵی رابردوودا دۆخی دیالە بەو شێوەیە خراپ نەبووە، بە تایبەت سەدا 65ـی دانیشتووانی پارێزگاکە پشتیان بە ئاوی رووباری دیالە بەستووە، کە ئێستا بەشێوەیەکی نیمچە تەواو وشک بووە.
بە هۆی ئەو قەیرانی ئاوەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، پارێزگای دیالەی لە پلانی کشتوکاڵی دوورخستەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی رووبەری زەوی کشتوکاڵی زستانە.
وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق، هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئاستی ئاو دەگەڕێنێتەوە، بە تایبەت لە پارێزگای دیالە کە ئێستا قەیرانی ئاوی خواردنەوەشی بۆ دروستبووە و بە دەست کەمی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنێت.