تێسلا روو لە مۆزەمبیق دەکات
K24 - ههولێر:
لە هەنگاوێکی نوێیدا، کۆمپانیای تێسلای ئەمهریکی روو لە مۆزەمبیق دەکات، هۆکاری ئەو هەوڵەش بۆ دەستکەوتنە بە کەرەستەیەکی سەرەکی پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.
شارەزایان پێیانوایە ئەوە رێککەوتنێکی دەگمەنە و تێسلا دەیەوێت دەستی بە ماددەی گرافیت بکەوێت و پشتبەستنی بە چین کەمبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کۆمپانیا ئەمهریکییە، کە ئێلۆن ماسک خاوەنداری دەکات، مانگی رابردوو لەگەڵ کۆمپانیای "سێرا ریسۆرسز" رێککەوتن، کە گەورەترین کانی گرافیت لە جیهان لەو وڵاتەی باشووری ئەفریقا بەڕێوەدەبات.
به گوێرهی راپۆرتێكی "سكای نیوز"، ئهو رێککەوتنهی نێوان کۆمپانیای تێسلا و بەرهەمهێنەری کانزای گرافیت، بۆ بەرهەمهێنانی پاتری لیثیۆم گرنگە. سەرەڕای ئەوەش تاوەکو ئێستا قەبارەی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.
بە گوێرە زانیارییە سەرەتاییەکان، کۆمپانیای تێسلا ئەو ماددەیە لە کارگەیەکی ئەو کۆمپانیا ئوسترالییە لە فیدالیای ویلایەتی لویزیانا دەکڕێت، کە ماددەی گرافیت لە کانگایەکی پالاما لە مۆزەمبیق بەرهەمدەهێنێت.
هەروەها کۆمپانیای تێسلا نزیکەی سەدا 80 بەرهەمی گرافیت لە کۆمپانیاکە دەکڕێت، کە دەکاتە 8 هەزار تۆنی ساڵانە لە ساڵی 2025ـەوە رێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.