وه‌زیری ته‌ندروستی دوایین ورده‌كاری له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

سامان به‌رزنجی: ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی رێنمایی تایبەت به‌ هاووڵاتییان دەدرێت
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دوایین به‌روپێشچوون و ورده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا و پێدانی ڤاكسین و تیمه‌ پزیشكییه‌كان و بنكه‌كانی ته‌ندروستیی خسته‌ڕوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سێ جۆری ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا كه‌ کاریگەر و رێگەپێدراون، له‌ هه‌رێمی كوردستان بەردەستن.

گوتیشی: ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی رێنمایی تایبەت به‌ هاووڵاتییان دەدرێت.

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتا و ورده‌كارییه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ خستووه‌ته‌ڕوو:

یەکەم: رەوشی کۆرۆنا :

لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا

پشکنین  PCRی: 3,743,772

تووشبووان: 389,901

چاکبووان: 373,953

نەخۆش تا ئێستا: 8,776

نووستن لە نەخۆشخانە: 46,878

مردن: 7,166

دووەم: پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین:

سێ جۆری ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەر و رێگەپێدراو بەردەستە.

ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی رێنمایی تایبەت دەدرێت.

6,171,083 هاووڵاتی هەرێم بەگشتی

3,255,980 هاووڵاتی (سەرووی 18ساڵ)

4,366,500 هاووڵاتی (سەرووی 12ساڵ)

180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.

2,820,509 ژەم دابینکراوە.

2,049,565 ژەم بەکارهاتووە.

770,944 ژەمی ماوە بەردەست.

  1,170,380ژەمی یەکەم بەکارهاتووە

(36%) سەرووی 18 ساڵی.

(27%) سەرووی 12 ساڵی.

872,660 ژەمی دووەم بەکارهاتووە

(27%) سەرووی 18 ساڵی.

(20%) سەرووی 12 ساڵی.

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

17 ی کانوونی دووەم 2022