باوكێك كچهكهی و دایك و داپیرهكهی دهكوژێت
K24 - ههولێر:
پۆلیسی بابل رایگەیاند، لە شاری حیللە باوکێک کچەکەی خۆی و دایك و داپیرەی كچهكهشی کوشتووە، دواتریش كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه (18ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2022) باوکێك تەقەی لە کچەکەی کردووە و کوشتویەتی، پاشان تەقەی لە دایکی و داپیرەی کردووە و هەردووکیانی کوشتووە، لە کۆتایشدا بە فیشەکێک خۆی کوشتووە.
پۆلیسی بابل روونیكردهوه، دوای رووداوەکە هێزێکی ئەمنی تایبەت چواردەوری شوێنەکەیان داوە و تەرمەکان بۆ پزیشکی دادوەری گواستووهتەوە، ئاماژه بهوهش كراوه، بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ماوەیەکە کوشتن و توندوتیژی خێزانی لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق زیادیانکردووە و پسپۆڕان هۆکارەکەی بۆ کێشەی دەروونی و خراپی دۆخی ئابووری دەگەڕێننەوە.
رۆژی دووشەممە، لە پارێزگای نەجەف گەنجێک باوک و برا گەورەکەی خۆی کوشت و خوشکەکەشی بریندارکرد.
هەروەها هەمان رۆژ، پۆلیسی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە باوکی خۆی خنکاندووە و تەرمەکەی لەناو زێرابی شارەکەدا فڕێیداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق، لە ساڵی رابروودا 1077 تاوانی کوشت تۆمارکراوە و تەنیا ئەنجامدەری نیوەی تاوانەکان دەستگیرکراون.