له‌ یۆرۆی 2016، ئه‌وه‌ی داعش پێی نه‌كرا، ئینگلیزه‌كان كردیان

باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یۆرۆ و دوورخستنه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان یان رووسیا ده‌كرێت

یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا پێی ناوه‌ته‌ قۆناخێكی مه‌ترسیدار و ئه‌وه‌نده‌ی تر ژیانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ تا ئێستایش مانگرتنی كرێكاران هاوشان له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی كرده‌ تیرورستییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌، شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵشاخانی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و رووسیا له‌ یۆرۆی 2016 ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی ئه‌م وڵاته‌ی دژوارتر كردووه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ مانشێتێكی گه‌وره‌ نووسیویه‌تی: ئه‌م گرژی و ئاڵۆزییه‌ی له‌ نێوان هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلاند و رووسیا رووده‌دات، وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپای ناچار به‌ كۆبوونه‌وه‌ كردووه‌.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌یش، رۆژی سێشه‌ممه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات و له‌ باره‌ی سزادانی ئینگلته‌را یان رووسیا بڕیاریی خۆی ده‌دات، ته‌نانه‌ت باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یۆرۆی 2018 ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌ به‌م ئاڵۆزییه‌ بمێنێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ كه‌سانی توندڕه‌و و تیرورست تێكه‌ڵی هانده‌ران بن و ڕه‌وشه‌كه‌ زیاتر بشله‌قێنن و خوێنی زیاتریش بڕژێنن.

ئه‌و ئاڵۆزیی و پشێوییه‌ی له‌ مارسیلیا ئینگلیزه‌كان له‌ كاتی یاریی وڵاته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر رووسیا دروستیان كرد، پۆلیسی فه‌ڕه‌نسای ناچار به‌ به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و ئاوی به‌هێز كرد، پاش ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ش، كه‌ ڕووسه‌كان له‌ دواساتدا گۆڵی یه‌كسانبوونیان تۆمار كرد هانده‌رانی ئینگلیزی  ڕكابه‌ره‌كه‌یاندا هه‌ڵشاخین و

تا ئیستادا 164 هانده‌ری ئینگلیزی، 15 ـی ڕووسی ده‌ستگیر كراون. 74 كه‌س به‌ سووكی و 4 كه‌س به‌ سه‌ختی بریندار بوون.