چیك گرنگی به خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
24 – هه‌ولێر:
بۆ ئاشنا بوون به ره‌وشى په‌روه‌رده و پرۆگرامەکانی خوێندنى پیشەیى له هه‌رێمی كوردستان، وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵى کۆمارى چیک لە هەولێر و شاندنی یاوه‌ری كرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده، پێشوازى له کاریڵ کۆرتانێک، کونسوڵى نوێی کۆمارى چیک لەهەرێمى کوردستان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، وه‌زيرى په‌روه‌رده پیرۆزبایى لە کۆنسوڵى نوێی چیك کرد و خۆشحاڵى خۆى بەم سه‌ردانه ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ره‌وشى په‌روه‌رده و پرۆگرامەکانی خوێندنى پیشەیى و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان له هه‌رێمى كوردستان به گرنگی باسى لێوه كرا، کونسوڵی چیک دووپاتی کردەوە ئامانجیان دروستکردنى پەیوەندى زیاتر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى هەردوو وڵاته.