به وێنه...خێزانه‌كه‌ی جیمی ڤاردیش پڕیشكی شه‌ڕی هانده‌رانی به‌ركه‌وت
رابیكا كه ده‌زگیرانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلانده، كه‌وته به‌ر شه‌پۆڵی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی هانده‌رانی رووسیا و ئینگلاند، له لێدوانێكیشدا ره‌خنه‌ی توند له پۆلیستی فره‌نسا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: پۆلیسی فره‌نسا به شێوه‌یه‌كی زۆر تۆقێنه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هانده‌ران ده‌كه‌ن و ئه‌وان هۆكار بوون بۆ دوایین پێكداهه‌ڵشاخانی هانده‌ران له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و رووسیا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، وێنه‌یه‌كی رابیكای كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ڤاردی بڵاو بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت خۆی له‌م گازی فرمێسكڕژێنه ڕزگار بكات كه پۆلیس بۆ به‌ربڵاوكردنی هانده‌ران گرتوویانه‌ته به‌ر.
رابیكا هه‌ر دوای ئه‌م رووداوانه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: من به ته‌واوه‌تی له راستی و دروستی رووداوه‌كان نازانم، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه پۆلیسی فره‌نسا ئاماده‌بووانی یاریگه وه‌ك ئاژه‌ڵی نێو قه‌فه‌ز سه‌یر ده‌كات.