دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین

دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین 11%ـی بەهاکەی لەدەستدا
بیتکۆین
بیتکۆین

K24 - هەولێر

بۆ سێیەم رۆژی لەسەر یەک بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە دابەزین بەردەوام بوو، بەهۆیەوە زۆربەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەش دابەزین.

لە دوایین مامەڵەکانیدا، دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین 10.9%ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ 38 هەزار و 454 دۆلار دابەزی، کە کەمترین ئاستییەتی لە شەش مانگی رابردوویدا.

بەگوێرەی داتاکانی کوین مارکێت کاپ، دراوی ئەلیکترۆنی ئیسریۆمیش 13.8%ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ دوو هەزار و 798.40 دۆلار دابەزی.

شارەزایەک  لە کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان کوانتەم ئیکۆنۆمیکس، بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ رایگەیاندووە، هەواڵەکانی پەیوەست بە قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە رووسیا، گوشاری زیاتری خستووەتە سەر ئەو جۆرە دراوانە.