ناوی 14 هه‌زار كه‌س له لیستی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌رهێنراون
K24- هه‌ولێر:
زه‌كیه سه‌ید ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: دوای ده‌رچوونی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاری پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی گرتووه‌ته به‌ر.
بریكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌و یاسایه‌دا په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، ئه‌و بڕگانه‌ن كه تایبه‌ت بوون به خاوه‌ن پێدوایستییه تایبه‌ته‌كان و میلاكات و دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران. سه‌باره‌ت به میلاكات و فه‌رمانبه‌ران، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له دیوانی وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی لاوه‌كیش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته بۆ به‌دواداچوون له‌و باره‌یه‌وه پێكهێنراون.
گوتیشی: سه‌باره‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش، یاسایێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه و به‌گوێره و بڕگه مادده‌كانی ناو ئه‌و یاسایه، شایسته داراییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دیاریكراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، دوای ده‌رچوونی یاسای چاكسازی، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دواداچوونێكی جددیی بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد، وه‌ك زانراویشه له ساڵی 2018 ژماره‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه ناویان له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌بوو، ژماره‌یان 101 هه‌زار كه‌س بوون و هاوكارییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێیان ده‌درا، له ساڵی 2019 ئه‌و ژماره‌یه بۆ 77 هه‌زار كه‌س كه‌مبووه‌وه، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، 13 هه‌زار كه‌سی دیكه زیادكران، به‌ڵام دواتر پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جددیمان بۆ لیستی ناوی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كرد و ناوی نزیكه‌ی 14 هه‌زار كه‌سی دیكه له لستهكه سڕانه‌وه، ئه‌وانیش له‌و كه‌سانه پێكهاتبوون، كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یانیش كۆچی دواییان كردووه هه‌ندێكیشان ئه‌وانه بوون، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هاوكارییه داراییانه شایسته‌ی ئه‌وان نه‌بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا هاریكاری له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، ژماره‌یان 86 هه‌زار و 177 كه‌سه، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زاریان فه‌رمانبه‌رن له داموده‌زگا حكومییه‌كان.
گوتیشی: ئێمه راپۆرتی خۆمان له‌باره‌ی ده‌رهێنانی ئه‌و 14 هه‌زار كه‌سه له لیستی وه‌زاره‌ت له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، بۆ ئه‌وه‌ی له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به ناشایسته هاوكارییان وه‌رگرتووه و كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م، هاوكاری ئێمه بكه‌ن، كه به دڵنیاییه‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێنه به‌ر.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، تا ئێستاش لیژنه‌ی لاوه‌كییان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ لیسته‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی شایسته ئه‌و هاوكاریانه نه‌بن ناویان له لیسته‌كه ده‌رده‌هێنرێن، پلانیشیان بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌یه، ته‌واوی ئامادهكاریهكیشیان له‌ڕووی رێنمایی و رێكاری تایبه‌ت و په‌یكه‌ربه‌ندی ئیداری‌یان بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئاماده كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌ستنیشانكردنی شوێنی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌و ناوه‌نده كه‌سانی پسپۆڕ له‌بواری پزیشكی بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ناویان له لیستی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌یه، پێویسته سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تیمی پسپۆران له حاڵهتهككانیان دڵنیا ببنه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی دیكه‌ش، بۆ ئه‌م قۆناغه لیژنه تایبه‌ته‌كان كاری ئه‌و ناوه‌نده ده‌كه‌ن.
H.B