دوو برا دوای 74 ساڵ به‌یه‌كتر شادبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوو برا دوای دابڕانیان بۆ ماوه‌ی 74 ساڵ، له دوو وڵاتی جیا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی یه‌كتریان داوه و دواجار به‌یه‌ك شاد بوونه‌وه، به‌ڵام به گریانه‌وه باوه‌شیان به‌یه‌كترداكرد و یه‌كێكان ده‌ڵێت "دواجار هه‌ردووكمان زیندووین و دووباره به‌یه‌ك شادبووینه‌وه".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و دوو برایه، دوای دابه‌شبوونی هیند له ساڵی 1947 به بڕیارێكی به‌ریتانیا، بۆ دوو ده‌وڵه‌ت، "هیندستان و پاكستان"، خێزانه‌كه‌یان هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن بۆ پاكستان.
"سیكا خان"، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی (6) مانگ بووه، براكه‌شی "سادق خان"، ته‌مه‌نی (10) ساڵبووه، دایك و باوكیان دوو كرێكاری موسڵمان بوون، له دابه‌شبوونی هیند گیریانخواردبوو، هه‌وڵیان دا به‌ره‌و پاكستان رابكه‌ن، سادق كه له‌گه‌ڵ باوكی بووه، به‌زه‌حمه‌ت ده‌ربازی بوو، به‌ڵام باوكی له رێگه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
سیكا، كه له‌گه‌ڵ دایكی بووه، هه‌ردووكیان نه‌یانتوانی رابكه‌ن و له گوندێكی هیندۆسه‌كان گیریانخوارد، دایكه‌كه دواتر ده‌مرێت و منداڵه شه‌ش مانگه‌كه‌ی به‌ته‌نیا لای خێزانێكی گوندنشین په‌روه‌رده ده‌كرێت.
سیكا، دوای ده‌یان ساڵ، موسڵمانه كۆچبه‌ركانی پاكستان راده‌سپێرێت به‌دوای براگه‌وه‌ره‌كه‌یدا بگه‌ڕێن، چه‌ند كه‌سێكیش نامه‌یان له رۆژنامه‌ی "ده‌لهی" و له ئینته‌رنێتیشه‌وه بڵاوكرده‌وه، دواجار توانی "سادق"ی برای له مانگی ئایار/ مایۆی 2019 ببینێته‌وه.
پزیشكێك، له‌و گونده‌ی "سیكا"ی لێ گه‌وره‌بووه، به‌سه‌ردان له مانگی ئایاری 2019 له كه‌ناڵی "Punjabi Lehar" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌بینێت، كه پیاوێكی پیر، كه سه‌رپۆشێكی سپی به‌سه‌ره‌وه‌یه، باس له‌وه ده‌كات، برا ساواكه‌ی "سیكا"، له ساڵی 1947 له‌گه‌ڵ دایكی چووه‌ته گوندی "فولوال"، دوای ئه‌وه‌ی هیچی نه‌باره‌یانه‌وه نه‌زانیوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه به‌ره‌و پاكستان رۆیشتوون، باوكی له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه هیندییه‌كان له نزیك شاری "لۆدیانا" كوژراوه.
سادق خان، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا رووی قسه‌ی له "سیكا"ی برای ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت بتبینم، تكایه ئه‌گه‌ر ده‌توانی، قسه‌م له‌گه‌ڵ بكه، ره‌نگه به‌ر له‌وه‌ی بتبینم، بمرم".
پزیشكه‌كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ی ناردووه، تا به زووترین كات "سیكا" براكه‌ی بیبینێت، رۆژێك دوای ئه‌وه له شاری "فیسه‌ڵ ئاباد"ـه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی له‌لایه‌ن برا گچكه‌كه‌ی پێگه‌یشت و به یه‌كه‌وه قسه‌یان كرد و پرسیاری یه‌كتریان كرد.
هه‌ردوو براكه و خێزانه‌كانیان هه‌وڵیان دا پاسپۆرت به‌ده‌ستبێهنن و یه‌كێكیان زووتر به دیداری ئه‌وه‌ی دیكه‌یان شاد ببێت، دواتر په‌تای كۆرۆنای رێگری له‌و دیداره كرد و گه‌شتی نێوان وڵاته‌كان راگیرا و سنووره‌كان داخران.
له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شت، هه‌ردوو برا "سیكا و سادق"، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی "گۆردوارا كارتاپور"ی پاكستان له (10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) به دیداری یه‌كتر شادبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، "سادق خان" به‌ره‌و لای "سیكا خان"ی برا گچكه‌كه‌ی دێت و به گریانه‌وه له ئامێزی ده‌گرێت، سیكا هێوری ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "دواجار هه‌ردووكمان زیندووین و دووباره به‌یه‌ك شادبووینه‌وه".
Two brothers were separated in India during the partition. 74 years later, they have finally reunited.
— Simran Jeet Singh (@simran) January 22, 2022
Watch Sikka Khan and Sadiq Khan reunite after a 7-decade long search, living just across the border from one another.
— Gerry Shih and Anant Gupta of the Washington Post. pic.twitter.com/t0ry1an8is