له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا 62 كه‌سی بوونه قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 20 كه‌س كوژران و 42 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له زاری پۆلیسی ویلایه‌تی فلۆریدا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردنه‌وه، له یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌وانه‌ی شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا، به‌لای كه‌مه‌وه 20 كه‌س كوژران و 42 كه‌سی دكه‌ش برینداربوون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئاماری قوربانییه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
پۆلیسی ئۆرلاندۆ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌ناو هۆڵی یانه‌كه كوژراوه و به‌ر له كوژرانیشی هه‌ندێك كه‌سی به بارمته گرتبوو.
شایه‌تحاڵان له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه لاشی كوژراوان به ته‌واوی هۆڵی یانه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و زیاتر له 50 فیشه‌ك ته‌قێندراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یانه‌كه به‌ناوی (په‌ڵس نایت كڵه‌ب) بووه و تایبه‌ت بووه به هاوڕه‌گه‌زبازان.
پۆلیسی شاره‌كه‌ش رایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه، له پێكدادنێكی چه‌كداریدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.