كچه داعشێكی ئه‌ڵمانی به‌تاوانی سته‌م له كچانی ئێزدی دادگایی ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
كچه داعشێكی ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ی ئه‌ڵمانی، بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌م رێكخراوه تیرۆریستییه، له ساڵی 2015 رووی له شاری رققه‌ی سووریا كرد، له ئێستادا له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی به تۆمه‌تی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی دادگایی ده‌كرێت.
لیونورا میسینگ، له ئێستادا ته‌مه‌نی 21 ساڵه، به‌ر له پێنج ساڵ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی داعش، خۆی گه‌یانده سووریا، له ئێستادا خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ندامی داعشن، له شاری هاله‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و به (به‌نده‌كردن)ـی كچانی ئێزدی له سووریا دادگایی ده‌كرێن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشبینی ده‌كرێت تا مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت، میسینگ به‌تاوانی ئه‌ندامبوونی له رێكخراوی داعش و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و یاسای چه‌ك دادگایی ده‌كرێت.
میسینگ له مانگی ئاداری 2015ـه‌وه له ئه‌ڵمانییه‌وه به‌ره‌و شاری رققه‌ی سووریا رایكرد، له‌وێ بووه هاوژینی سێیه‌می داعشێكی ئه‌ڵمانی.
باوكی میسینگ كاری نانه‌وایی له دێیی (بریتنباخ)ـی ئه‌ڵمانی ده‌كات، ئه‌و به دزی بووه‌ته موسڵمان، دوای 6 رۆژ له وونبوونی، ده‌ركه‌وت گه‌یشتووه‌ته سووریا.
دایكی میسینگ به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و له قوتابخانه ژیر و لێهاتوو بوو، ئه‌و ده‌چووه خانه‌ی پیران چیرۆكی بۆ به‌ساڵاچووان ده‌خوێنده‌وه، له بواری موزیك ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو، ده‌مێك بوو گۆڕابوو، بۆ ئه‌مه كه‌وتبووه ژێر چاودێری هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له‌ساڵی 2011ـه‌وه، 1150 موسڵمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داعش سه‌ردانی عێراق و سووریایان كردووه.
میسینگ رۆژانه چیرۆكی خۆی له‌گه‌ڵ داعش له رێگه‌ی نامه‌وه بۆ دایكی ره‌وانه ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی له ژێر چنگی داعش رایكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئه‌ڵمانییه‌وه، ئه‌و كچه كه‌وتووه‌ته داوی قاچاخچییه‌كانی تایبه‌ت به مرۆڤه‌وه، دواتر به داعشێك فرۆشراوه.
میسینگ تا رۆژی راكردنی ببووه خاوه‌نی دوو منداڵ، له ساڵی 2020 له چوارچێوه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی 54 داعش، گه‌یه‌ندرایه‌وه ئه‌ڵمانیا.