ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیا جێبەجێ دەکات
K24 – ههولێر:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایگهیاند، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیا جێبەجێ دەکات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگهیاند، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا نەیانتوانی وەڵامێکی باش و بنیادنەریان بدەنەوە، ئەوا هەموو رێکارێکی پێویست بۆ تۆڵەسەندنەوە دەگرینەبەر.
ئەمهریکا ئاشکرای دەکات، سەرۆکی رووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای داڕشتووە و تا ناوەراستی مانگی داهاتووش پلانەكه جێبەجێ دەکات.
ویندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا جهختی لهوه كردهوه، دڵنیانیم لەوەی پوتن بڕیاری کۆتاییداوە یان نا، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەزانین و هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا لە ئێستاوە تا ناوەراستی مانگی داهاتوو هێز لە دژی ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا ئاماژهی بهوه كرد، 4ـی مانگی داهاتوو ئۆڵۆمپیادی زستانەی بەیژینگ بەرێوەدەچێت، بڕیارە پوتن بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکەدا بکات و سەرۆکی چین شی جینگ پینگ، نایەوێت لەو بەروارەدا رووسیا هێرش بکات، بۆیە پێدەچێت پوتن وادەی هێرشکردنەسەر ئۆکراینا تا ناوەراستی مانگی داهاتوو دوا بخات.