پۆلیسێك له‌جیاتی شوفێرێكی دیلیڤه‌ری خواردن ده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسێك له ویلایه‌تی "ساوس داكوتا"ی ئه‌مه‌ریكا شوفێرێكی دیلیڤه‌ری خواردن دوای ئه‌نجامدانی سه‌رپێچییه‌ك ده‌ستگیرده‌كات، دواتر خۆی خواردنه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه‌ی داواكارییه‌كه‌ی كردووه.
به گوێری راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كه خواردنه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به كۆمپانیای "دوور داش"ی تایبه‌ت به گه‌یاندنی خواردنی ئاماده‌كراو كردبوو، ژنێك كه خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یه، ده‌رگاكه‌ی كردووه‌ته‌وه و بینیویه‌تی پۆلیسێك له‌به‌ر ده‌رگاكه‌یانه.
ژنه‌كه به بینینی پۆلیسه‌كه سه‌رسام ده‌بێت، كاتێك پۆلیسه‌كه پێی گوتووه: "ده‌زانم پێشبێنی ئه‌وه‌ت نه‌كردووه من ببینی، به‌ڵام شوفێری دیلیڤه‌رییه‌كه به‌هۆی سه‌رپێچییه‌كی هاتووچۆ ده‌ستگیركراوه، پێموایه من ده‌توانم كاره‌كه‌ی ئه‌و ته‌واو بكه‌م".
ژنه‌كه به دیمه‌نه‌كه تاساوه و دوای وه‌رگرتنی خواردنه‌كه‌ی، له قاقای پێكه‌نین ده‌دات، سوپاسی پۆلیسه‌كه ده‌كات و ده‌چێته‌وه ژووره‌وه، دیمه‌نه‌كه‌ش له كامیری چاودێرییه‌وه تۆماركراوه و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
@itsgoneviral He’s excited to do someone else’s job 🤣 (@Anastasia Elsinger @arkmedia) #fyp #foryou #ring #doordash #foryoupage #closeyourrings ♬ original sound - It's Gone Viral