د. نه‌دا کەعبی: پێویسته كازمی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
د. نه‌دا کەعبی، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، پێویسته مسته‌فا كازمی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌كاربهێنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا چه‌كیان به‌ده‌سته، توندڕه‌ون و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسی عێراق په‌كبخه‌ن.
د. نه‌دا کەعبی، گوتی: "هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا مه‌ترسییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه و ئاسایشی هاووڵاتیان ده‌بێت، ئه‌و ناسه‌قامگیرییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش درووستكردووه".
گوتیشی: "ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه له رووی ئابووریشه‌وه كاریگه‌ری درووست ده‌كات، بۆیه پێویسته سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی دابینبكرێت، تا وه‌به‌رهێنه‌ران كاری خۆیان بكه‌ن و بتوانرێت گه‌شه‌ی ئابووری و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی بڕوات".
ئه‌و چاودێری سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چالاكتر بكرێن و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان توندوتۆڵ‌تر بن، ناكرێت چه‌ك به‌ده‌ستی ئه‌وانه بێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسان، ئه‌وانه‌ی چه‌كیان به‌ده‌سته كه‌سانی ناو گرووپ و هۆزه‌كانن، به‌شێكیان توندڕه‌ون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جۆره هێرشانه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌زانێت كێ له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌بێت، هاتووچۆی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه پێكه‌وه‌به‌ستراونه‌ته‌وه.
د. نه‌دا کەعبی باسی له‌وه كرد، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق نێرده دیپلۆماسییه‌كان دڵنیا بكاته‌وه، كه ئه‌و هێرشانه سنوورێكی بۆ داده‌نرێت، كۆمه‌ڵێك رێوشوێن دابنێت، كه ئه‌و په‌لامارانه دووباره نه‌كرێنه‌وه، جا هه‌ر كه‌سێك بێت، تاك بێت، گرووپێكی تیرۆریستی بێت، یان لایه‌نێكی سیاسی بێت، پێویسته یاسا جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌نجامدانی هێرشێكی وا بۆ مه‌رامی په‌كخستنی ئامانجێكی سیاسی، ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و له‌و كاته‌دا پێویسته ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، كه ئه‌مه روونه ده‌بێت هاووڵاتیان پارێزراو بن، ئه‌و هه‌ڕشه‌یه چیدیكه پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق په‌كنه‌خات و ژیان ئاسایی بێت.
سه‌باره‌ت به بوونی میلیشیا چه‌كداره‌كان، راشیگه‌یاند، هه‌ندێك گرووپی له یاساده‌رچوو هه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی درووست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا شانه‌ی نووستووی داعش له عێراق ماوه، كه له‌پاڵ ئه‌وانه هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.