گه‌نجانی تورك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌نابه‌رانی سوریا
K24 – هه‌ولێر
نزیكه‌ی 50 گه‌نجی توركیا له شاری ئورفا هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌نابه‌رانی سوریا، كه له ئه‌نجامدا كه‌سێك برینداربووه و 10 تریش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
رووداوه‌كه پاش ئه‌وه روویدا كه گه‌نجێكی تورك به چه‌قۆ بریندار ده‌كرێت و به‌هۆی ئه‌م رووداوه نزیكه‌ی 50 گه‌نج به چه‌قۆ و دار ده‌چنه سه‌ر په‌نابه‌رانی سوریا و رێگه‌یان ده‌گرن.
له ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌دا، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس بۆ شوێنه‌كه نێردران و توانیویان كۆنتڕۆڵی ره‌وشه‌كه بكه‌ن و 10 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه بۆ لێپرسینه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش گواسترانه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری دار و چه‌قۆش گیراوه.