هیزه‌كانی توركیا 11 هاوڵاتی سوری ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری توركیا 11 هاوڵاتی سوری ده‌كوژن كه له شه‌ڕه‌كانی پارێزگای ئیدلب رایانكردبوو و به‌ره‌و سنووری توركیا ده‌چوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 11 هاوڵاتی سوری به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی توركیا كوژراون، كاتێ كه هه‌وڵیاندا له شارۆچكه‌ی "خربة الجوز" له پارێزگای ئیدلب بچنه ناو سنووری توركیاوه.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی "جسر الشغور" روویداوه، كه كوژراوه‌كان سه‌ر به خێزانێكن و منداڵ و ژنیان له‌ناو دایه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رووداوه‌كه شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند تراژیدییه‌كی ترسناكه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌مان كه به‌ده‌ست رژیمی ئه‌سه‌د و گرووپه‌كانی توندره‌و راده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له توركیا كرد به په‌له ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكات، كه به وڵاتێكی دۆست ناوزه‌د كردووه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند لانیكه‌م شه‌ش كه‌س كوژراون، كه چوار ژن و سێ منداڵ و پێاوێك له‌ناودایه، هه‌روه‌ها هه‌شتی دیكه‌شی بریندار بوونه‌و پیشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان ده‌كرێت، به‌هۆی مه‌ترسیدار بوونی حاڵه‌تی برینداربوونی هه‌ندێك له برینداران.