روسیا: 270 هاوڵاتی سڤیل به‌هۆی تۆپبارانی گرووپه توندره‌وه‌كانی سوریاوه كوژارون
K24 – هه‌ولێر
270 هاوڵاتی سڤیل له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو به‌هۆی تۆپبارانی گرووپه تو‌ندڕه‌وه‌كانی سوریاوه، به‌تایبه‌تی به‌ره‌ی نوسره كوژراون، كه به‌هۆی هاوبه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی میانره‌وه وه، ناكرێنه ئامانجی بۆردومانی فڕۆكه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا به ئاشكراكردنی قوربانییانی سڤیل له لایه‌ن گرووپه توندره‌وه‌كانه‌وه رایگه‌یاند ناوچه‌كانی كه به‌هاوبه‌شی ئاگربه‌ست تێدا راگه‌یێنراوه، گه‌یشتۆته 133 ناوچه.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، گرووپی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده، دووباره خۆی رێكخستووه و ده‌ستی به جه‌نگێكی چالاك كردووه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی میانره‌و هاوبه‌ش كردووه، كه به‌هۆیه‌وه ناكرێنه ئامانجی بۆردومانه هه‌واییه‌كان.
هه‌ر به‌پێی ئاماری سه‌بازیی روسیا، به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حراری شام ناوچه‌ی شیخ موقسوودی حه‌له‌بیان تۆپبارانكردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كان دایه، به‌هۆی تۆپبارانه‌وه باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس رووخاوه و زیاتر له 40 هاوڵاتی سڤیل كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سی تریش برینداربوونه.
له هه‌مان كاتدا، باس له جێگیربوونی زیاتر له هه‌زار چه‌كداری نه‌ناسراو له شاری حه‌له‌ب ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌ڕواله‌ت به‌ناوی گرووپی چه‌كداری میانره‌و له ناوچه‌ی ئه‌نساری له حه‌له‌ب جێگیربوونه و هێرشیان كردۆته سه‌ر سوپای سوریا
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندووه گرووپه‌كانی توندره‌و هه‌روه‌ها دانیشتوانانی پارێزگاكانی لازقیه، حمس، دیمه‌شق و ده‌رعایان كردۆته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری یان زانیاریی زیاتر بڵاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له تۆپبارانی شاری حه‌له‌ب له لایه‌ن گرووپی جه‌یشولئیسلام به رۆكێت و هاوه‌ن ده‌كات كه ئه‌م گرووپه به‌شێكه له گرووپه ئۆزسیۆنه‌كانی به‌شدار له دانوستانی ئاشتی ژنێف به سه‌رپه‌ره‌شتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
روسیا كه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده، به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌كتیڤی ئه‌م دواییه بۆ یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د، زه‌مینه بۆ پێشره‌وی سوپای سوریا به‌رامبه‌ر گرووپه‌كانی ئۆپوزسیۆن، به‌تایبه‌تی له پارێزگای حه‌له‌ب فه‌راهه‌مكردووه