به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ری بڵند له نه‌جه‌ف دۆخى سياسيى عێراق تاوتوێ كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ورده‌كاری پرۆسه‌ی گفتوگۆی ئه‌مڕۆی نه‌جه‌فی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، شاندێكى باڵاى سياسى كه له نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و خه‌ميس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده پێكهاتبوو، سه‌ردانى نه‌جه‌فيان كرد و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له كۆبوونه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران و بيروڕيان ده‌باره‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتوو گۆڕييه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ديالۆگى نێوان لايه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و هاتنه‌كايه‌ى حكومه‌تێك، كه بتوانێت رووبه‌ڕووى كێشه و ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان له خزمه‌تگوزارى و ژيانێكى باشتر بێت كرده‌وه".