له‌ژێر فشاره‌كانی سوپای عێراق ویستی گونده‌كه‌ی جێبهێڵێت، به‌ڵام له رێگه گیانی له‌ده‌ستدا
K24- سه‌رگه‌ڕان:
ئازاد عارف، كه جوتیارێكی كوردی دانیشتووی گوندی شناغەی سنووری سەرگەڕانه، دوێنێ لە كاتی جووتكردن سوپای عێراق چونەتە سەری و دوای لێدان و سوكایەتی پێكردنی زیندانیان كردووە.
ئەمڕۆ دوای ئازادكردنی بە كەفالەت، ئازاد بە كەسوكارەكەی گوتووە: گوندەكە بەیەكجاری جێدەهێڵێت و دەچێتە هەولێر، بەڵام لە رێگه بە تراكتۆرەكەیەوە وه‌رگه‌ڕا و گیانی له‌ده‌ستدا.
چەند مانگێكە سوپای عێراق بە بیانووی بوونی كێشە لە زەوییەكانی گوندی شناغە لە گەڵ عەرەبە هاوردەكان، جووتكردن و بەكارهێنانی زەوییەكانیان لە جووتیارانی كورد قەدەغەكردووه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شد و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه، وێڕای تێكچوونی دۆخی ئه‌منی به‌هۆی چالاكبوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش و هێرشی به‌رده‌وامیان بۆ سه‌ر خه‌ڵك، به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه عه‌ره‌به هاورده‌كانیش به پاڵپشتی سوپا و به‌رپرسانی عه‌ره‌بی دژه كورد، كێشه بۆ كوردانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه ده‌نێنه‌وه و به‌رده‌وام گێچه‌ڵ به جووتیارانی كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌زۆر زه‌وی و گونده‌كانیان له‌و ناوچانه داگیر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، كه عه‌ره‌به هاورده‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاری سه‌پێندراوی ئه‌و پارێزگایه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كوردانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زێدی خۆیان جێ بهێڵن.
H.B