خه‌ڵكی شنگال داوای دوورخستنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24- شنگال:
بەهۆی بوونی ململانێی هەرێمی و سەپاندنی ئیرادەی گرووپە جیاوازەکان، دۆخی شنگال رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و هاووڵاتیانیش بوونەتە قوربانی ئەو ململانێیانە
له‌و باره‌یه‌وه خه‌لیل شنگالی، چاودێری سیاسی دەڵێت: پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق سەقامگیری بۆ شنگال بگەڕێنێتەوە و دۆخی شارەکه‌یان ئاسایی بکاتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته گرووپە چەکدارەکان له ناوچه‌كه دووربخاتەوە.
له‌كاتێكیشدا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌دات، به‌ڵام هیچ كامێك له‌و به‌ڵێنانه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع جێبه‌جێ نه‌كراون، چالاكوانان و خه‌ڵكی ئه‌و سنووره كه له ژیانی ئاواره‌ییدان، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌تی عێراق ته‌نها به‌ڵێن ده‌دات، به‌ڵام هیچ له دۆخه‌كه نه‌گۆڕاوه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه له‌ده‌ست گرووپه ناشه‌رعییه‌كانه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له ئاواره‌ییدا ده‌ژین.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كدار له چوارچێوه‌ی 7 هێزی جیاوازدا له شنگال هه‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستكردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن، هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێن و گروپه چه‌كداره خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كانیش له ناوچه‌كه‌یان دووربخرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و له ژیانی ئاواره‌یی رزگاریان بێت.
H.B