نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی 8 ساڵی رابردووی بەرزدەبێتەوە

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 93 دۆلار بەرزدەبێتەوە
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی هەینی بۆ نزیکەی 93 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی ئەیلوولی ساڵی 2014ـەوە. لە هەمان کاتدا پێشبینییەکان بۆ ئەوەن نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا بۆ 93.17 دۆلار بۆ بەرمیلێک بەرزبووەوە، بەڵام لە لە کۆتا مامەڵەکان بە 92.31 دۆلار داخرا. هەروەها بە درێژایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت سەدا 6 بەرزبووەتەوە.

بەمەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت سەدا 23 بەرزبووەتەوە.

شارەزایان هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوە بۆ زیادبوونی خواست و سنوورداربوونی خستنەڕوو، هەروەها ناکۆکییە جیۆسیاسییەکان دەگەڕێننەوە، بە تایبەت مەترسییەکانی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

سەرەڕای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی ئایندە نرخەکەی زیاتر بەرزبێتەوە.