"شانازی هێزی ئاسمانی"ی ئه‌مه‌ریكا تێكشكا
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی تێكشكانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 (F35)ی ئه‌مه‌ریكی، كه نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی و جه‌نگی تێدا به‌كارهاتووه، بڵاوبووه‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه دزه‌ی پێكراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه، كاتێك فڕۆكه‌كه له كاتی نیشتنه‌وه له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (كارل ڤینژن) له باشووری ده‌ریای چین، تێكده‌شكێت.
هۆكاری جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كان له باشووری ده‌ریای چین بۆ ئه‌و گرژیانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان واشنتن و بیجینگ/ په‌كین ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چین هه‌ڕه‌شه له تایوان ده‌كات به‌وه‌ی بیگێڕێته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و ئه‌مه‌ریكاش به‌رگری لێ ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ته‌نانه‌ت خودی ئه‌مه‌ریكا دانی به سه‌ربه‌خۆیی تایواندا نه‌ناوه.
له رووداوه‌كه‌دا، 7 كه‌س له ئه‌ندامی تیمی كه‌شتییه‌كه برینداربوونه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌كه، 3 له‌وانه گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی مانێلای پایته‌ختی فلیپین، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان جێگیره، به فڕۆكه‌وانه‌كه‌شه‌وه.
وه‌ك له كامێرای چاودێری سه‌ر كه‌شتییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، رووداوه‌كه رۆژی 24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022 روویداوه‌كه، هاوكات ده‌نگه ده‌نگی تیمی كامێراكانی چاودێری ناو كه‌شتییه‌كه‌ی دێته به‌ر گوێ.
دوای رووداوه‌كه ته‌نیا هه‌واڵی تێكشكانی فڕۆكه‌كه بڵاوكرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڤیدیۆیه‌ك دزه‌بكات، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سی ئێن ئێن، ڤیدیۆكه‌ی ده‌ستكه‌وتووه و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، فڕۆكه‌وانه‌كه له كاتی نیشتنه‌وه كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌كه له‌ده‌ستده‌دات و ناتوانێت فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر شوێنی نیشتنه‌وه جێگیر بكات، بۆیه ده‌خلیسكێت و دوای گڕگرتنیش ده‌كه‌وێته ناو ده‌ریا.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 (F-35)، دروستكراوی كۆمپانیای لووكهێد مارتنی ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 2006ـه‌وه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی كراوه و یه‌كه‌م هه‌ڵفڕینی تاقیكاری فڕۆكه‌كه‌ش له‌هه‌مان ساڵدا بووه، تا سه‌ره‌تای 2022، نزیكه‌ی 760 دانه له‌و جۆره فڕۆكه‌یه به‌رهه‌مهێنراوه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانی ئێف 35 ئه‌وه‌یه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوشێوه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر به شێوه‌یه‌كی ستوونی هه‌ڵبفڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به رێڕه‌وی هه‌ڵفڕین هه‌بێت.
A new video of the crash of a 🇺🇸 US Navy F-35 on USS Carl Vinson in South China Sea has been released. The pilot was in stable condition after ejecting safely. 7 sailors were injured, 3 of them were transported in stable condition to Manila for treatment. pic.twitter.com/oB5YfLkPxU
— Intelsky (@Intel_sky) February 6, 2022