بنكه‌یه‌كی داعش بۆردومانكرا
K24 - هه‌ولێر:
شانەى راگه‌یاندنى ئەمنى، بۆردومانکردنى بنكه‌یه‌كی داعشى لە سنوورى پارێزگای نەینەوا راگەیاند، کە رێکخراوی ناوبراو وەک بارەگاى فەرماندەیی بەکاریدەهێنا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ( 8ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022) سوپای عێراق بنكه‌یه‌كی داعشی له باشووری شارۆچكه‌ی حه‌زری نیمچه بیابان، به‌لای باشووری رۆژئاوای شاری موسڵ، بۆردومانكرد، پێکهاتبوو لە ئەشکەوتێکى 140 مەترى کە وه‌ك بنكه‌ی سەرەکى به‌كاریانهێناوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بنكه‌كه بە فڕۆکەی F16 بۆردومانکراوە و بە هۆیەوە 7 چەکدارى داعش کوژراون کە لە ناو بنكه‌كه‌دا بوون.