5 هەڵەی کاتی ددان شوشتن

لەکاتی ددان شوشتندا ئەم هەڵانە مەکە
هەڵەکانی کاتی ددان شوشتن
هەڵەکانی کاتی ددان شوشتن

K24 - هەولێر:

چەندین توێژینەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە تەندروستی ددانەکان کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر تەندروست تەواوی جەستە، هەربۆیە گرنگیدان بە دەم و ددان دەبێت لەپێشێنەی کارە رۆتینیەکانی رۆژانە بێت.

لە هەواڵێكی وێبسایتی "رووسیا تودەی"، بایال بهالا، پزیشکی ددان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای " Quest Dental" کە تایبەتە بە دابینکردنی بیمەی تەندروستی ددان، ئاماژەی بە 5 هەڵە داوە کە لە کاتی ددان شوشتندا ئەنجام دەدرێن، ئەوانیش:

1. گرنگی نەدان بە شوشتنی زمان، چونکە بڕێكی زۆری بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، بۆیە باشترە بە پاکژکەرەوەی دەم خاوێنبكرێته‌وه‌.

2. فشارخستنە سەر ددانەکان لەکاتی شوشتنیان بە فڵچە، چونکە رەنگە ببێتە هۆی خوێنبەربوون، یان ئازار گەیاندنی بە دەم و ددان.

3. نەگۆڕینی فڵچەی شوشتنی ددان لەکاتی خۆیدا، فڵچەی ددان شوشتن وەک هەموو کەلوپەلێکی دیکە پێویستی بە گۆڕین هەیە، بەلایەنی کەمەوە سێ مانگ جارێک دەبێت بگۆڕێت.

4. کەمتەرخەمی لە پاککردنەوەی فڵچەی ددان یان هەموو جارێك بەیەک شێواز فڵچەکە پاکبکەیتەوە، چونکە ئەگەری هەیە لە چەند شوێنێکی جیاوازدا پاشماوەی خۆراک بە فڵچەکەوە بمێنێتەوە و پیسی بکات.

5. شوشتنی ددان بە ماوەیەکی کەم، شوشتنی ددان دەبێت کاتی تایبەتی خۆی پێبدرێت و فەرامۆش نەکرێت، هەروەها دەبێت تەواوی کەلوپەل و بەرهەمەکانی پێویست بە شوشتنی ددان بەکاربهێندرێن، لەوانە پەت و فڵچە و هەویری ددان و  شلەی پاکژکەرەوە.

H.H