مه‌كته‌بی سیاسی پارتی چاكسازییه‌كانی حزب تاووتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی چاکسازییەکانی ناو حزبەکە کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، کە مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی لێژنەکانی چاکسازی ناو حزب و بڕیاردان لەسەری کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە ئاشکراشی کرد، بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان و بەرەکانی شەڕ.

بڕیارە هەر سبەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و بزووتنەوه‌ی گۆڕان کۆببنەوە و بارودۆخی ئێستای کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاووتوێ بکەن.