واشنتن: رووسیا جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای له مۆسكۆ ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا بارێت گۆرمان، جێگری باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له مۆسكۆ ده‌ركردووه و جه‌ختیكرده‌وه، رێكاره‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا تاوتوێ ده‌كه‌ین.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، جاسۆن ریبهۆڵز، گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ گوتی: "ده‌توانین له‌وه دڵنیا بینه‌وه كه رووسیا بارت گۆرمان، جێگری نێرده دیپلۆماسییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركردووه، كه دوای باڵیۆز، دووه‌م به‌رپرسی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له رووسیا".
ریبهۆڵز دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ده‌ركردنی جێگری باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیاوه به هه‌نگاوێك به‌ره‌و گرژتركردنی دۆخه‌كه ده‌زانێت و تاوتوێی رێكاره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئۆكرانیا بۆ ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، رووسیا نزیكه‌ی 150 هه‌زار سه‌ربازی خۆی گواستووه‌ته‌وه سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته، به گوته‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش، رووسیا بۆ رێگریكردن له‌و هه‌نگاوه‌ی ئۆكرانیا، ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی سه‌رباز و چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی بۆ داگیركردنی خاكی ئۆكرانیا گواستووه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه.
هه‌رچه‌ند به‌ر له دوو رۆژ رووسیا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بۆ شوێنه ره‌سه‌نه‌كانی راگه‌یاند، به‌ڵام به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی مۆسكۆ راست نییه و دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش، له بری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، زیاتر له 7 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌شی گواستووه‌ته‌وه سه‌ر سنوور.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی رووسیاش، ناتۆ ژماره‌ی هێزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زیاد كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو، له لایه‌ن رووسیاوه بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌شدا جه‌نگێكی میدیایی له نێوان رووسیا له لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵگیرسا و پێشبینییه‌كان بۆ هێرشی رووسیا له كاتژمێره‌كانی سفر نزیك بببونه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش مۆسكۆ ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ نیازێكی بۆ داگیركردنی خاكی ئۆكرانیای هه‌بێت.
H.B