ئاماره‌كانی بێنزێما و ڤینسیۆس سه‌رسوڕهێنه‌رن

كه‌ریم بێنزێما و ڤینسۆس جۆنیۆر
كه‌ریم بێنزێما و ڤینسۆس جۆنیۆر

کەریم بێنزێما یەکێک لە باشترین وەرزەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێ دەکات و تا ئێستا بەشداری 27 گۆڵی کردووە و هیچ یاریزانێک لە نێو خولە بەهێزەکانی ئەوروپا لەم وەرزە ئەم کارەی نەکردووە.

گەرچی تەمەنی گەیشتووەتە 34 ساڵ، بەڵام کەریم بێنزێما یەکێک لە باشترین وەرزەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێ دەکات.

کەریم بێنزێما لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید بەتایبەت لە لالیگا دەدرەوشێتەوە و ریکۆردێکی نوێ لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا تۆمار دەکات.

بێنزێما ئەو یاریزانەیە تا ئێستا لە نێو پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا رۆڵی لە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ بۆ یانەکەی گێڕاوە، کەریم رۆڵی لە تۆمارکردنی 27 گۆڵ هەبووە، توانیویەتی 18 گۆڵ بکات و پێنج پاسی یەکلاکەرەوەشی بە هاوڕێکانی داوە، کە بێنزێما تا ئێستا پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی پێنج گۆڵ لە ڤینیسۆس جۆنیۆری هاوتیپی دوورە.

ئەستێرە فەرەنسیەکە بە هاوڕێیەتی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی سەرکردایەتی ریال مەدرید دەکەن و لەم وەرزەی لالیگا ژمارەکانیان سەرسوڕهێنەرن، لە ماوەی 25 گەڕی یەکەمی لالیگا لەگەڵ ریال مەدرید بوونەتە دووانەیەکی بەهێز و نایاب.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا تایبەت بە ژمارە و ئاماری یاریزانان ئەم دووانە فەرەنسی و بەرازیلیەی ریال مەدرید بە یەکەوە رۆڵیان لە تۆمارکردنی 45 گۆڵ بۆ شاهانەکان هەبووە، کەریم 28 گۆڵ و ڤینیسیۆس 18 گۆڵی کردووە، بە هەردووکیشیان 14 ئەسیستیان هەیە.

ئاستبەرزی کەریم بێنزێما و ڤینیسیۆس جۆنیۆر وایکردووە ریال مەدرید بە 17 سەرکەوتن و شەش یەکسان بوون 57 خاڵ کۆبکاتەوە و لە پیشەنگی خولەکە دەبینرێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش سێڤییای دووەمە.