کاندیدێکی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشایەوە

هۆکارەکە دەخاتەڕوو

K24 – هەولێر

کاندیدێکی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشایەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە.

کەمال عەزیز قەیتولی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی دهۆک و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری کیمیای پزیشکی، کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند و ئاشکرای کرد، بەهۆی چەقبەستوویی دۆخی سیاسی عێراق و ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان، لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کشاوەتەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 23/2/2022، دادگای فیدراڵی لەبارەی بڕیاری دووەمجار کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کۆببێتەوە و بڕیار بدات.

کەمال عەزیز قەیتولی
کەمال عەزیز قەیتولی