ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار رادەگەیەندرێت

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ناوەکان ئاشکرا دەکات
کۆشکی سەلام - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق - بەغدا
کۆشکی سەلام - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق - بەغدا

K24 – هەولێر

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی رایگەیاند: "بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا بکات".

راشیگەیاند: "سێ رۆژ بۆ تانەدان لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیار کراوە".

رۆژی 9/2/2022، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ژمارەیەک کەسی دیکە خۆیان بۆ پۆستەکە پاڵاوتووە، لەنێویاندا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی دووەمجار کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کۆببێتەوە.