زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی 1200 ئۆتۆمبێلی به‌ناوه ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی 1200 ئۆتۆمبێلی به‌ناوه، پار ساڵ به كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووه.
عه‌قیدی هاتووچۆ فازیل حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كه‌سێك له هه‌ولێر زیاتر له 1200 ئۆتۆمبێلی به‌ناوه، پار ساڵ به كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، له ئێستادا خه‌ڵكانێكی زۆری تووشی كێشه كردووه.
فازیل حاجی راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه كاره‌كه‌ی به‌مشێوه بووه، كه له‌كاتی فرۆشتنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، ساڵیانه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ناوی خۆی و بریكارنامه‌ی تایبه‌تی بۆ كڕیاره‌كه كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 1200 بریكارنامه، دواجار به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، له‌كاتی كۆچی دوایی هه‌ر كه‌سێك، بریكارنامه‌ی تایبه‌ت و گشتی به گوێره‌ی یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاری پێناكرێت، واتا ئه‌و 1200 بریكارنامه‌یه‌ی ئه‌و كه‌سه كردوویه‌تی هه‌مووی كارپێنه‌كراون، ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كان بوونه‌ته میرات بۆ كه‌س و كاری كۆچكردوو.
فازڵ حاجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خه‌ڵكانێك هه‌ن له پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل كار ده‌كه‌ن، به هه‌زاران ئۆتۆمبێلیان به‌ناوه، زۆر به ئاسایی ساڵانه باجی حكومه‌تیش ده‌ده‌ن، ته‌نیا له رێگه‌ی پێدانی بریكارنامه‌یه‌كی تایبه‌ت، رێكاره‌كان به هه‌ڵواسراوی ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه دواجار مه‌ترسی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات، گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی كۆتایی به‌و كێشانه ده‌هێنێت، چونكه ماوه‌كه‌ی دیاریكراوه، تاوه‌كو له رێگه‌ی په‌نجه‌مۆر و به‌ناوكردنه‌وه كۆتایی به‌و مامه‌ڵه‌یه بهێندرێت، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و دوومانگه ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ناو نه‌كرێت، گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.