تاڵیبان بڕی ماره‌یی بۆ هاوسه‌رگیری كه‌مكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان، بۆ هاوسه‌رگیریی بڕی ماره‌یی-یان له ویلایه‌تی "خوست" بۆ 350 هه‌زار ئه‌فغانی (دراوی ئه‌و وڵاته‌یه)، كه‌مكرده‌وه، كه ده‌كاته 3850 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "شمشاد نیوز"، راگه‌یاندنی بڕی دیاریكراوی ماره‌یی له كاتی دیدارێكی ئه‌نه‌س حه‌قانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانی ویلایه‌تی خوست و نوێنه‌ری گه‌نجان و پیاوماقوڵانی هۆزه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بڕی ماره‌یی له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌فغانستان پێشتر له نێوان 1.5 ملیۆن تا 2 ملیۆن ئه‌فغانی بووه، كه ده‌كاته 16 هه‌زار و 500 دۆلار تا 22 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.