رامۆس به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كات؟
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له پاریس سانجێرمان دیسان بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس بۆ یاریگه‌كان دواده‌كه‌وێت.
پێگه‌ی لۆ پاریزیانی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه كه سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری پاریس سانجێرمان به‌شداریی یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له خولی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر سانت ئیتیان ناكات.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هێشتا چاره‌نووسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس بۆ یاریگه‌كان دیار نییه، ته‌نانه‌ت هیوای به‌شداریكردنی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید لاوازه.
سێرخیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له هاوینی 2021 به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست و خۆڕایی له ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ به‌بێ باج روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه ته‌نیا به‌شداریی 5 یاری كردووه و گۆڵێكیشی تۆمار كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.