ماکرۆن بۆ رووسیا: هێرشەکان بوەستێنە

ماکرۆن سەرکۆنەی هێرشەکانی رووسیا دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا

K24 - هەولێر

سەرۆکی فەرەنسا، هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سەرکۆنە دەکات و داوا لە رووسیا دەکات هێرشەکان رابگرێت.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای رووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا کرد و داوای لە مۆسکۆ کرد، دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت، هاوکات داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی کرد.

لەلایەکی دیکەوە، چەند یەکەیەکی سوپای رووسیا، نزیکبوونەتەوە لە چوونە ناو شاری خارکۆڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک، لە راگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، لەلایەن ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، کە کاردانەوەی زۆری نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.