كه‌وتنی كیێڤ له ئانوساتدایه
K24 – هەولێر:
هێزه‌كانی رووسیا بۆ رۆژی دووه‌م كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناو ئۆكرانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، میدیا جیهانییه‌كان ئاشكرایان كرد، سوپای رووسیا له ده‌وروبه‌ری كیێڤی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ن.
میدیا رووسییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا بیستراوه، فڕۆكه‌خانه‌ی ئانتۆنۆڤی له نزیك كیێڤ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیا كۆنتڕۆڵ كراوه.
میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له كیێڤ بیستراوه، سوپای ئۆكرانیاش خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده كردووه و كه‌وتنی كیێڤ له ئانوساتدایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌نه‌دا سزای خسته سه‌ر بانكی ناوه‌ندی رووسیا، ئیمانوێڵ ماكرۆنیش داوایكرد ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پوتن به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، واشنتن ئاماده‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه رووبه‌ڕووی مۆسكۆ ببێته‌وه.