تانكێكی رووسیا به‌ئه‌نقه‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تانكێكی رووسیا له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه به شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌دا ده‌ڕاوت، له‌ناكاو تانكه‌كه به ئه‌نقه‌ست ئاراسته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، ئۆتۆبێله‌كه كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نی تێدایه، كاتێك تانكه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌كه‌وێت، چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه و دواتر بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ئاراسته‌ی پێشووی خۆی ده‌ڕاوت و شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت.
Russian tank crushes civilian car. Miraculously, the driver was rescued.
— Charlotte Salomon (@SalomonSoup) February 25, 2022
A poignant portrayal of Putin’s cowardly war. pic.twitter.com/Tb8fsOQlbt
ساتی پانكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه پیره‌كه‌ی ئۆكرانیا له چه‌ند گۆشه‌یه‌كی جیاوازه به ڤیدیۆ تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نه به موعجیزه زیندوو ماوه‌ته‌وه و دوای رۆیشتنی تانكه‌كانی رووسیا، هاووڵاتیانی كیێڤ ساتی رزگاركردنیان به ڤیدیۆ تۆمار كردووه، كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیریخواردبوو.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تویته‌ر ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه ئه‌و رووداوه له ناوچه‌یه‌كی باكووری كیێڤ تۆماركراوه، كه هێزه‌كانی رووسیا پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و سه‌نته‌ری پایته‌ختی ئۆكرانیا.
NEW - Russian tank crushes car with civilian inside in the city of Kyiv, Ukraine pic.twitter.com/RTEWck0tQw
— tomorraw.com (@tomorrawdotcom) February 25, 2022