به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا وڵاتانی جیهان رووسیا سزا ده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
له 24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 رووسیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پاساوی هێرشه‌كه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه هاوكاری دانیشتوانی دۆنباس ده‌كات و چه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش داده‌ماڵێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی كرد ئارام بگرن، وەڵامی هێرشەکانی رووسیا دەدەنەوە و بەرگری دەکەن.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا هۆشدارییان دابووه پوتن كه ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا، سزای ئابووری و سیاسی ده‌خه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
له دوای هێرشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌مشێوه‌ن:
- بلۆککردنی دوو لە گەورەترین دامەزراوە داراییەکان، كه 20 کۆمپانیا له‌خۆ ده‌گرن و یەک لەسەر سێی قەواڵەی دارایی رووسیا پێکدەهێنهن.
- سزادانی گەورەترین دامەزراوەیی دارایی OTKRITIE و NOVIKOMBANK كه 34 کۆمپانیای دەگرێتەوە.
- سزادانی 13 کۆمپانیای گەورەی رووسی كه بەهای پشکیان لە بازارەکانی ئەمه‌ریکا 4 ترلیۆن دۆلارە.
- پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ گەورەترین بانکی رووسیا SBERBANK، كه 25 کۆمپانیا له خۆ ده‌گرێت و یەک لەسەر سێی کۆی قەواڵەی دارایی بانکی پێکدەهێنێت.
- دوورخستنەوەی رووسیا لە سیستمی بانکی جیهانی.
- بێبەشکرنی رووسیا لە بەکارهێنانی دۆلار.
- قەدەغەی هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا.
- قەدەغەی هەناردەکردنی گازی رووسی.