له ته‌كساس هه‌وڵێكى به بارمته گرتنى هاووڵاتيان شكستى پێهێنرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌ماريۆ له ويلايه‌تى ته‌كساسى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان چوونه‌ته سه‌ر فرۆشگه‌يه‌كى به‌ناوبانگ و له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن كه‌سێكيان پێكاوه كه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.
پۆليس روونيكردووه‌ته‌وه، ناچار بوونه ته‌قه له‌و كه‌سه بكه‌ن، كه هاووڵاتييه‌كانى به بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. دواى كۆنترۆڵكردنى ره‌وشه‌كه بارمته‌كان رزگار كراوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى ئارام.
پۆليس له باره‌ى په‌لامارده‌ره‌كه‌وه هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندووه.
نووسينگه‌ى فه‌رمانده‌ى پۆليس رايگه‌ياند، به هۆى رووداوه‌كه‌وه بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى جموجۆڵ و هاتوچۆ له ناوچه‌كه راگيراوه و داوا له هاووڵاتيان كراوه له شوێنى رووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.