په‌نتاگۆن: هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی كوشتنی به‌غدادی نییه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) ڕه‌تیكرده‌وه ئاگاداری كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش بێت كه له میدیاكاندا وابڵاوكرایه‌وه،به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاوه له ڕققه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش كوژراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) ی گوتووه،هیچ زانیاریه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنی،ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له سوریا كوژرابێت و ئه‌و هه‌واڵانه‌مان له ڕاپۆرتی میدیاكاندا بینیووه.
ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی میره‌ر) ی بریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاوكردبووه‌وه و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌شی میدیایه‌كی سه‌ر به گروپه تیرۆریستییه‌كان بوو،له‌وباره‌یه‌وه نوسیبووی،به‌غدادی له ڕۆژی پێنجی ڕه‌مه‌زان به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاوه له ڕه‌ققه‌ی سوریا كوژراوه.
ئه‌م ڕاپۆرته پاش ڕاپۆرتی میدیایه‌كی عێراق هات كه هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاویكردبووه‌وه به‌غدادی به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراوه.
چه‌ندین جاره هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.