فه‌ره‌نسا: خۆپیشاندان توندوتیژی لێكه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر
خۆپیشاندانی دژبه‌رانی ریفۆرمی یاسای كار له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا 40 كه‌س برینداربوون كه 29 كه‌سیان پۆلیسن و 58 كه‌سی تریشی ده‌ستگیر كراون.
نزیكه‌ی 7500 خۆپیشانده‌ر بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌یتی به‌رامبه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كار رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس كه پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مان په‌سندكراوه و بۆ سێنات نێرداوه، كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته خاوه‌نكاران بۆ دامه‌زراندن یان ده‌ركردنی كرێكاران.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی پاریش به هۆی توندوتیژییه‌وه بۆرجی ئیفێل به‌سه‌ر گه‌شتیاران و هاتۆچو داخرا.
پۆلیسی پاریس رایگه‌یاند خۆپیشانده‌ران كه سه‌دان ده‌مامكدار له‌ناویاندا بوو به به‌رد و كردنه‌وه‌ی ئاگر و شكاندنی جامی هه‌ندێ له دووكانه‌كان و سوتاندنی ئۆتۆمبێل توندوتیژییان نواند، كه پۆلیس به گازی فرمێسكڕیژ هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی دا.
له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی پاریس 40 كه‌س برینداربوونه كه 29 كه‌سیان پۆلیسن و هه‌روه‌ها 58 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
له شاره‌كانی تری فه‌ره‌نسا، خۆپیشاندان بۆ ره‌تكردنه‌وی ریفۆرمی یاسای كار به‌ڕێوه‌چوو، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی جامی نه‌ته‌وه‌وه‌كانی ئه‌وروپا ـ یۆرۆ 2016 له فه‌ره‌نسا.
پێشتر به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به توندوتیژی و خۆپیشاندان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یۆرۆ 2016 هۆشدارییان دابوو، كه له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌كانی تیرۆر و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئاماژه‌یان به مه‌ترسی توندوتیژیی خۆپیشانده‌ران دابوو.
خۆپیشاندانی پاریش له لایه‌نی قوتابیان و چه‌ندین سه‌ندیكاو رێكخراوی پیشه‌یی له سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسا رێكخراوه، كه به‌وته‌ی فیدراسیۆنی گشتی كرێكارانی فه‌ره‌نسا 1.3 ملیۆن كه‌س به‌شداری خۆپیشاندان بوونه، به‌ڵام پۆلیس ئاماژه به بوونی 125 هه‌زار خۆپیشانده‌ر كردووه.