پاریـس گفتووگۆی له‌گه‌ڵ زێدان كردووه؟
لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له باره‌ی راستی گفتووگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان رایگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بیریان له گۆڕینی راهێنه‌ر نه‌كردووه‌ته‌وه.
له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌بوو كه زینه‌دین زێدان له‌به‌رخاتری پاریس سانجێرمان، ریال مه‌دریدی جێهێشتووه.
له‌مباره‌یه‌وه لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا گوتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه بیرمان له گۆڕینی ماوریزیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ر نه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به زینه‌دین زێدان و هیچ راهێنه‌رێكیش نه‌كردووه.
لیۆناردۆ ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت پۆچیتینیۆش هیچ داواكارییه‌كی بۆ رۆیشتن له پاریس نه‌كردووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ئاسووده‌یه و به‌رده‌وامیش گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ئه‌م لێدوانه‌ی لیناردۆ له كاتێكدایه كه پێشتر میدیایه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا جه‌ختیان له‌وه كردبووه‌وه كه پۆچیتینیۆ له پاریس ده‌ڕوات و ده‌بێته راهێنه‌ری مان یونایتد.
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمانی وه‌رگرت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.