لەکاتی دروستبوونی مەترسی.. کێ سەرۆکی ئۆکرانیا رزگار دەکات؟

K24 - هەولێر:
هێزی کۆماندۆی SAS و هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا سەرقاڵی راهێنان و خۆئامادە کردنن بۆ رزگاکردنی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە کاتی دروستبوونی مەترسی جیدی لەسەر ژیانی.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسیاتی "THE sun"، زیاتر لە 70 سەربازی هەڵبژاردەی بەریتانیا کە سەر بە هێزی کۆماندۆی SAS لەگەڵ 150 سەربازی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بنکەیەکی سەربازی لیتوانیا سەرقاڵی راهێنانن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیدار بۆ رزگاکردنی سەرۆکی ئۆکرانیا.

بە گوێرەی زانیاریەکانی "THE Sun"، سەربازکانی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ ژمارەیەک سەربازی ئۆکرانی راهێنان دەکەن.
حکومەتی ئەمەریکا لە ماوەی رابردوودا داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کرد وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت بە مەبەستی رزگارکردنی، بەڵام زیلینسکی رەتی کردەوە و گوتی "پێویستم بە فیشەک و تەقەمەنییە، نەک گەشتی دەرەوە".

هەرچەندە لە پێشووتردا زیلنسکی ئۆفەرەکەی ئەمەریکای رەت کردەوە، بەڵام دۆخەکە گۆڕاوە هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر کیێڤ زیادی کردووە و و دەگوترێت زیلینسکی لەلایەن هێزی تایبەتی رووسی "Spetsnaz"ـەوە بە ئامانج گیراوە.
.jpg)
ئۆپەراسیۆنێکی رزگارکردن دەکرێت لە هەر کاتێکدا بێت دەستپێبکات، ئەگەر زیلینسکی داوای بکات.
H.H