چه‌كێكی نائاسایی پێشڕه‌وییه‌كانی رووسیای به‌ره‌و كیێڤ لاواز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
چیرۆكی دیله‌كانی رووسیا و سه‌ربازانی سوپای ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه تاكتیكێكی نوێی سه‌ربازانی ئۆكرانیا پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای رووسیای به‌ره‌و كیێڤی پایته‌خت لاواز كردووه، ئه‌ویش نانه‌وه‌ی بۆسه‌یه بۆ سه‌ربازانی رووسی له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، سوپای ئۆكرانیا شێوازی نانه‌وه‌ی بۆسه‌ی گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام نه‌ك به شێوه‌یه‌كی كلاسیك، به‌ڵكو به به‌كارهێنانی دژه‌تانك و نیشانشكێنه‌كان، كه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پێیان دراوه.
راپۆرته‌كه‌ی نیۆیۆرك تایمز ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیلی رووسی، كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست سوپای ئۆكرانیا و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی ئۆكرانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر داواكاری سوپای ئۆكرانیا راستییه‌كانیان دركاندووه و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه له شه‌ڕدا روونكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته، كه هێزه‌كانی رووسیا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ گه‌مارۆدانی كیێڤی پایته‌خت.
له‌میانه‌ی ئه‌و تاكتیكه نوێیه، سوپای ئۆكرانیا تورنیویه‌تی تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی رووسیا به‌ره‌و كیێڤ لاواز بكه‌ن.
دیمیتری كۆڤالنسكی، ئه‌فسه‌ری سه‌ربازیی رووسی كه له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه به‌دیل گیراوه، له‌گه‌ڵ دیله‌كانی دیكه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: كاروانی سه‌ربازه‌كانیان له‌كاتی چوونیا له رێگه‌دا، رووبه‌ڕووی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كی دژه تانك بووه‌وه، كه له شوێنێكی نزیك رێگاكه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كرایه سه‌ریان.
ئه‌فسه‌رێكی دیكه به ناوی دیمیتری گاگارین گوتی: له 27 مانگی رابردوو كاروانی سه‌ربازه‌كانیان رووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه و فه‌رمانده‌كه‌یان كوژرا، به‌ڵام خۆی به‌ره‌و دارستانێكی ناوچه‌كه رایكرد و خۆی راده‌ستی دانیشتوانی ناوچه‌كه كرد.
یه‌ڤگینی یارانتسێڤ، پله‌ی میلازمه له ریزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا، ئه‌و گوتی: سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له رووسه‌كان ده‌جه‌نگن و ئاشكرایكرد، سه‌ربازان له‌ژێر فه‌رمانی پله باڵاكان به‌سه‌ر یه‌كه‌ی بچووك بچووكی زیره‌كدا دابه‌شكراون، بۆ ئه‌وه‌ی بۆسه بۆ تانك و زریپۆشه‌كانی رووسیا بنێنه‌وه و گوتیشی: "ئه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆری تانكیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ش ژماره‌یه‌ك زۆری چه‌كی دژه‌تانكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه سه‌ركردایه‌تی نزیكه‌ی 500 سه‌رباز ده‌كات، جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ر له 3 رۆژ وره‌یان به‌رزتربووه‌ته‌وه و هیوایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كی نیشانشكێنیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێیان دراوه".
گوته‌ی دیله‌كانی رووسیا و ئه‌فسه‌رانی ئۆكرانیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئۆكرانیا ئه‌و دژه تانكانه زۆر به‌باشی به‌كارده‌هێنن، كه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پێیان دراوه، هه‌روه‌ك شرۆڤه‌ی شاره‌زایان و چیرۆكی به‌رپرسانی رۆژئاوا له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی رووسیا رووبه‌ڕووی شكستێكی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت ئاستی پێشكه‌وتووی سوپای رووسیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ربخات".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره رووبه‌ڕووی هێرش و بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو شاره‌دێی ئیرپن و بوچا.
نیۆیۆرك تایمز باسی ئه‌وه ده‌كات، ئێستا شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له شاره‌دێی بوچا به‌هۆی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان و تانكه سووتاوه‌كانی رووسیا، كه له بۆسه‌یه‌كی ئۆكرانییه‌كاندا تێكشكێندراون، داخراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئازاد ئاڵتون، نێردراوی كوردستان24، كه له شاری كیێڤ و ده‌وروبه‌ری رۆماڵی گۆڕانكارییه‌كان و دۆخی جه‌نگ له‌و وڵاته ده‌كات، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دوایین زانیاریی له‌باره‌ی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له‌و ناوچه‌یه‌ی خسته‌ڕوو و له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا پردێك له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له شاره‌دێی ئێرپن نیشان ده‌دات، كه له بۆردومانه‌كاندا رووخاوه و رێگه‌ی ده‌ربازبوونی به‌ڕووی ئۆتۆمبێل و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلدا داخستووه، كه ده‌یانه‌وێت له‌ترسی شه‌ڕ شاره‌كه‌یان جێ بهێڵن.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B