دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رۆكی دوو حزب بۆ داواكاری گشتی نێردراوه
K24 - هه‌ولێر
دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پاریزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و كه‌مال كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په گه‌یشته ده‌ستی داواكاری گشتی.
به پێی یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران، دۆسیه‌ی سه‌دان په‌رله‌مانتار بۆ داواكاری گشتی ده‌نێردرێن كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان په‌رله‌مانتارانی كوردی هه‌ده‌په‌ن. به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه، دادگاكانی توركیا ده‌توانن په‌رله‌مانتاران بانگهێشتی دادگا بكه‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ده‌میرتاش و كلچدارئۆغلو، به‌گشتی دۆسیه‌ی 11 په‌رله‌مانتار بۆ داواكاری گشتی ئیستانبۆل نێردراوه. دۆسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی به‌رێ ده‌كرێن و وه‌زاره‌تی دادیش راده‌ستی داواكاری گشتی ده‌كات، كه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌وه دادگا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كات كه پێشتر به‌هۆی لێدوان له دژی یاسا باوه‌كانی توركیا تۆمه‌تباركراون.
له نيوه‌ى دووه‌مى ساڵى رابردوو، سه‌رۆك كۆمارى توركيا داواى له په‌رله‌مان كردبوو، پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاران هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه به پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى گشتيى توركيا قسه ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه كه له كۆتايى مانگى رابردوودا په‌رله‌مانى توركيا ياساكه‌ى په‌سند كرد.
به گوێره‌ى ياساكه، په‌رله‌مانتاران پارێزبه‌ندييان نامێنێت و ئه‌وانه‌ى سكاڵايان له‌سه‌ر تۆمار كراوه راپێچى دادگا ده‌كرێن.