دانووستانكارێكی رووسیا: ئۆكرانیا رێڕه‌وه مرۆییه‌كانی داخستووه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری رووسیا لە گفتوگۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، ئۆکرانیای بە داخستنی ڕێڕەوە مرۆییەکان تۆمەتبار کرد و ئه‌و كاره‌ی به تاوانی جه‌نگ وه‌سفكرد.
ڤلادیمێر مێدینسکی سه‌رۆکی شاندی دانوستانکاری رووسیا بە تەله‌ڤزیۆنی دەوڵەتی راگەیاند، ئەو ناسیۆنالیستانه‌ی دەستیان بەسەر پۆستەکاندا گرتووە لە شارەکاندا بەردەوامن لە گرتنی خەڵکی مه‌ده‌نی و كیێڤی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار ده‌هێنێت و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌یكات، "تاوانی جه‌نگه".
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولی سێیه‌می دانووستانه‌كان، شاندی ئۆكرانیا گه‌یشتووه‌ته سنووری پۆڵه‌ندا و پرسی سه‌ره‌كی دانووستانه‌كان دابینكردنی رێڕه‌وی مرۆییه بۆ ده‌ربازبوونی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.
ئه‌مڕۆ ئۆكرانیا پێشنیازێكی رووسیای ره‌تكرده‌وه، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی به‌ره‌و رووسیا و بێلاڕووس.
دوای ئه‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌یه رێڕه‌وی مرۆیی بكاته‌وه بۆ ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان، هێرشه ئاسمانیی و زه‌مینییه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ند شارێكی ئۆكرانیا چڕتر كردووه‌ته‌وه.
مێدینسکی له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئۆكرانیا جارێکیدیكه هەوڵدەدات لەگەڵ لایەنی رووسیا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئۆپراسیۆن و رێڕەوە مرۆییەکان، کە بەڵێنیان پێداون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی كیێڤی پایته‌خت و ماریۆپۆڵ و خاركێڤ و سۆمی به چڕی له لایه‌ن سوپای رووسیاوه بۆردومان كران.
حكومه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، پێشنیازی رووسه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئارام به‌ره‌و رووسیا و بێلاڕووس قبووڵ ناكه‌ن، چونكه هاووڵاتیانی ئۆكرانی ناچار ده‌كرێن روو له‌و وڵاتانه بكه‌ن.
له شاری ماریۆپۆڵ، هاووڵاتیان كاتێك ده‌یانویست شاره‌كه‌یان به‌جێبهێڵن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و بۆردومان بوونه‌وه و هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئۆكرانیاش یه‌كدی به هێرشكردنه سه‌ر رێگه‌ی ده‌رچوونی مه‌ده‌نییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.