سیروانی نوێ لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستانی به‌ هه‌ندرێن چۆل كرد

سیروانی نوێ له‌ خولی نایابی كوردستان وه‌رزی 2021 ـ 2022
سیروانی نوێ له‌ خولی نایابی كوردستان وه‌رزی 2021 ـ 2022

سیروانی نوێ گرەوی پێشەنگی خولی نایابی لە هەندرێن بردەوە لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان، سیروانی نوێ یاریی لوتکەی لە هەندرێن بردەوە و چەمچەماڵیش دوای گۆڕینی راهێنەرەکەی بە پێشمەرگەی هەولێر دۆڕا.

سیروانی نوێ گرەوی پێشەنگایەتی بردەوە سیروانی نوێ لە یاریگای ئاشتی میوانداریی هەندرێنی کرد کە پێش ئەم یارییە هەردوولا خاوەنی 40 خاڵ بوون و هەندرێن بە جیاوازیی ئەنجامی نێوانیان پلەی یەکەمی گرتبوو. سیروانی نوێ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەندرێنی بردەوە کە باکۆ عومەر لە خولەکی 47 تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد بە ئەسیستی ئاریان جەوهەر کرد.

سیروانی نوێ بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 43 خاڵ و بە جیاوازیی سێ خاڵ بەپێش هەندرێن کەوتەوە. چەمچەماڵ دوای گۆڕینی راهێنەرەکەشی هەر دۆڕا چەمچەماڵ لە پیرمام بووە میوانی پێشمەرگەی هەولێر، کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەرسەلان جەلال لە راهێنەرایەتی چەمچەماڵ، یونس سلێمان یەکەمین یاریی وەکو راهێنەری یانەکە ئەنجام دا. گەرچی ئەحمەد محەمەد لە خولەکی 12 گۆڵێکی بۆ چەمچەماڵ کرد، بەڵام دانا عوسمان و هاوڕێ ئەنوەر بە دوو گۆڵ وەڵامی چەمچەماڵیان دایەوە و پێشمەرگە بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 28 خاڵ هاتە پلەی نۆیەم. دەربەندیخان و ئارارات یەکسانبوون.

لە یارییەکی دیکەی گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایاب، ئاڕاڕات لە یاریگای مەحموودی مامە عەزە بووە میوانی دەربەندیخان و هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون. دەربەندیخان و ئاڕارات خاڵەکانی یارییەکەیان دابەش کرد و هەردووکیان بوونە خاوەنی 30 خاڵ کە لە پلەی چوارەم و پێنجەم دێن.