شه‌ڕه قورسه‌كه‌ی ژووری جلگۆڕینی پاریس ئاشكرا ده‌بێت

له دوای كۆتایی هاتنی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ كه تێیدا ریال مه‌درید له نیوه‌ی دووه‌م ریمۆنتادای به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان كرد و یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له دوای یارییه‌كه نێیمار و دۆنارۆما په‌لاماری یه‌كتریان داوه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه راسته‌وخۆ له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان، نێیمار دا سیلڤا هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر دۆنارۆمای گۆڵپارێزی پاریس و به هۆكاری شكسته‌كه و گۆڵی یه‌كه‌می كه‌ریم بێنزێما تاوانباری كردووه.
دۆنارۆما بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژاردووه و له دژی نێیمار هاتووه‌ته ده‌نگ و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و به نێیماری گووتووه تۆش هۆكاری گۆڵی دووه‌می ریال مه‌درید بوویت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی رووداوه‌كانی نێوان نێیمار و دۆنارۆما بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: هه‌ردووكیان په‌لاماری یه‌كتریان داوه و چه‌ندان بۆكسیان ڕاوه‌شاندووه‌ته‌یه‌كتر و یاریزانه‌كان به زه‌حمه‌ته چوونه‌ته نێوانیان و له یه‌كتریان دوورخستووه‌ته‌وه.
ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاریی چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 3 ـ 1 له پاریسی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه.