کوێت 33 تۆن هاوکاری مرۆیی دەگەیەنێتە ئاوارە ئۆکرانیەکانی پۆڵەندا

هێشتا هەڵوێستی وڵاتانی کەنداو لەبارەی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا روون نییە
کوێت هاوکاری مرۆیی دەگەیەنێتە پۆڵەندا
کوێت هاوکاری مرۆیی دەگەیەنێتە پۆڵەندا

K24 - هەولێر:

فڕۆکەیەکی جەنگی کوێتی کە 33.5 تۆن هاوکاری مرۆیی هەڵگرتبوو، گەیشتە فڕۆکەخانەی وارشۆ لە پۆڵەندا، هاوکاریەکانیش بۆ ئەو ئۆکرانیانەن کە ئاوارەی پۆڵەندا بوون.

هیلال ئەلسایر، سەرۆکی لیژنەی رێکخراوی هیلالی سووری کوێتی گووتی: "هاوکاریەکان دەرمان و پێداویستی پزیشکی و شیری منداڵ و چەند بابەتێکی خۆراکی لەخۆدەگرن."

باسی لەوەش کرد کە هاوکاریەکان بە فەرمانی شازادە شێخ نەواف ئەلئەحمەد بووە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوەی کوێت و بەرگری کارەکە ئەنجام دراوە.

کاتی گەیشتی هاوکاریی مرۆیی کوێت بۆ پۆڵەندا
کاتی گەیشتی هاوکاریی مرۆیی کوێت بۆ پۆڵەندا

هیلال ئەلسایر جەختی لەپەرۆشی کوێت کردەوە بۆ بەشداریکردن لەبەخششی مرۆیی لەبەر رۆشنایی رێنماییەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی پشتیوانی و هاوکاری مرۆیی پێویست بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان.

لە درێژەی گەمارۆی ئابووری سەر رووسیا، ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا هەوڵ دەدەن جێگرەوەی رووسیا بۆ دابینکردنی نەوت و وزە بدۆزنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد رێژەی هەناردەی نەوت زیاد بکەن، بەڵام ئەوان رەتیان کردەوە کارێکی لەو جۆرە بکەن، ئەمەش نرخی نەوتی بەجۆرێک بەرز کردەوە، کە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 109ـی تێپەڕاندووە. 

سەرچاوە: الأنباء

H.H