لە جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری جیاوازی لەنێوان گەڕەكه‌کانی کەرکووك دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
لە جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرکووك جیاوازی لەنێوان گەڕەکان دەکرێت، بەجۆڕێک کە گەڕەکە کوردییەکان وەک ئەوەی بەشێک نەبن لە کەرکووك و لە ماستەرپلانی ئیدارەی شارەکە نییە، بەڵام ئه‌و گەڕەکانه‌ی زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی "عەرەب و تورکمان"ن، بەردەوام پرۆژەی خزمەتگوزاری تازەی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
کاتێك بە دەروازەی شەقامی قودس تێپەڕدەبیت، هەموو جۆرە خزمەت گوزارییەکەت بەرچاو دەکەوێت. شەقامی تازە و تاوەری بەرز و پردی تازەدروستکراو و باخچە و سەوزایی هەن. ئەمانە هەمووی لەسەر بودجەی ئیدارەی کەرکووکە.
له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد نین، بەدەگمەن خەڵک دەبینی گلەیی لەنەبوونی خزمەتگوزاری هەبێت. هەر هەمان شار، بەڵام گەڕەك و ناوچەکە سەدا سەدی دانیشتوانەکەی کوردن، لە دوای 16ی ئۆکتوبەری 2017ـەوە تاکو ئێستا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەکراوە.
سۆران جەلال، له چێشتخانه‌یه‌كی كه‌ركووك كار ده‌كات، ده‌ڵێت دوژمانه‌یه‌تیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی نییه، به‌ڵام ئه‌وه واقیعی شاره‌كه‌یه، كه خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان نایه‌ت، له حاڵی شاره‌كه‌ی بێزاره و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی لێره رووده‌دات "ژیانی به‌شه‌ر نییه".
هەریم کامیل، پێشمەرگەیه و گله‌یی له ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك، ته‌نیا له‌به‌ر كوردبوونمانه.
بۆ ساڵی 2021 كەركووك زیاتر لە 700 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بە نادادپەروەری بۆ گەڕەك و ناوچەکانی کەرکووك خەرجكراوە، گەڕەكە کوردییەكان بێ بەشکراون لە خزمەتگوزاری، بۆیە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکە کوردییەکان بەناچاری و لەسەر گیرفانی خۆیان خزمەتگوزاریان بۆ گەڕەکەکانیان دابینکردووە.