پوتن: ئۆکرانیا هۆکاری دواخستنی دانوستانە

رووسیا: ئۆکرانیا هەوڵی پەکخستنی دانوستانەکان دەدات
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

K24 - هەولێر

سەرۆکی رووسیا، ئۆکرانیا بە هۆکاری دواخستنی دانوستانەکان تۆمەتبار دەکات.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئۆلاف شولز، راوێژکاری ئەڵمانیا راگەیاندووە "دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هۆکاری دواخستنی دانوستانەکانن، بەڵام مۆسکۆ ئامادەیە بەدوای چارەسەردا بگەڕێت".

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکایەتی کرێملین دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی پوتن و شۆلز، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، تێبینی ئەوەیان کردووە، حکومەتی کیێڤ بە هەموو شێوەیەک هەوڵی پەکخستنی دانوستانەکان دەدات، جیا لەمەش بە پێشکەشکردنی پێشنیاری نالۆژیکانە دەستی دەستی دەکات، بۆ ئەوەی دانوستانەکان سەرنەگرێت.

لە 24/2/2022، سوپای رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، تا ئێستا بەشێک لە شار و ناوچەکانی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵکردووە، لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ و کێشەکانی نێوانیان، تائێستا شاندی مۆسکۆ و کیێڤ، چەند جارێک کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانیان بێ ئەنجام بووە.